لە چوارچێوەی سەردانی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بۆ میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبی ’’ئیمارات’’، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2015/2/10، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە دوبەی، لە لایەن به‌ڕێز شێخ مەنسوور بن زاید ئال نه‌یان، جێگری سەرۆك وەزیران و وه‌زیری كاروباری سه‌رۆكایه‌تیی ئیماراتەوە، پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا كه هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، پلاندانان، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئیمارات كرد و جەختیان لەسەر خواستی دوولایەنە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان لە هەموو بوارەكانی ئابووری، بازرگانی، كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا كردەوە. بەڕێز جێگری سەرۆك وەزیران، سوپاس و پێزانینی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ هاوكارییەكانی ئیمارات پێشكەش بە جێگری سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كرد، بەتایبەتی ئەو كۆمەك و هاوكارییە مرۆییانەی كە لە ڕێگای ڕێكخراوی مانگی سووری ئیماراتییەوە پێشكەش بە هەرێمی كوردستان دەكرێت و داوای كرد لە ساڵی 2015شدا هاوكارییە مرۆییەكانی ئیمارات بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام بن. هه‌روه‌ها هیوای خواست به‌شداریی شاندی هه‌رێمی كوردستان له لوتكه‌ی حكوومیدا له دوبه‌ی، ببێته هۆی دروستكردنی پردێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی ئیمارات.
لە دیدارەكەدا هەردوولا باسیان لە دوایین ڕەوش و پێشهاتەكانی ناوچەكە كرد و بەتایبەتی تیشكیان خستە سەر ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و شەڕی دژی داعش لە عێراق و هەرێمی كوردستان و بەڕێز قوباد تاڵه‌بانی هیوای خواست بارودۆخ و ئاڵوزییه‌كانی ئێستای ناوچەكە نەبنە هۆی سستبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و پەیوەندییەكانی ئیمارات و هه‌رێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا بەرەو پێشەوە بچن.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد